ئيبراهيم برۆ: په‌يه‌ده زۆر هه‌ڵه‌ى به‌رامبه‌ر به كورد كردووه
شاندێكی رووسیا و ئه‌نه‌كه‌سه له سعوودیه كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شاندێكی رووسیا و ئه‌نه‌كه‌سه له سعوودیه كۆبوونه‌وه. سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، رايگه‌ياند، دۆزی كورد له سووریا گرنگه و ئه‌وان له نزیكه‌وه ئاگاداری رەوشی كوردن.
ده‌سته‌ی باڵای دانوستانه‌كانی ئۆپۆزيسیۆنی سووریا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ له ریازی پایته‌ختی سعودیه كۆبووەوه.
ئیبراھیم برۆ، نوێنەری ئەنەكەسە لە دەستەی باڵای دانوستانەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە كوردستان24ـی راگەیاند، وەزیری دەرەوەی رووسیا پێی راگەیاندوون، كه پرسی كورد لە رۆژھەڵاتی فورات سەرەكییە و پێویستە لەگەڵ توركیا و حكوومەتی سووریا تاوتوێ بكرێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، كه لاڤرۆڤ پێى گوتوون: "پەیەدە زۆر ھەڵەی بەرامبەر كورد كردووە، ئەو كوردانەی لەگەڵیدا نین، ناچار بە پەنابەریی كردوون".
ئاشكراشی كرد، ئەمشەو بەرەو ئەمه‌ریكا بەرێدەكەون و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمه‌ریكا پرسی كورد و داھاتووی سووریا تاوتوێ دەكەن.