ئێران ڤیزای ئەلیكترۆنی دەداتە ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان
رێوشوێنی نوێ دەگیرێتەبەر
K24 - ھەولێر
كۆماری ئیسلامی ئێران، رێوشوێنی نوێ لەبارەی پێدانی ڤیزا ده‌گرێته‌به‌ر و ڤیزای ئه‌لیكتڕۆنی به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
مورته‌زا عه‌بادی، سه‌ركونسوڵی ئێران له هه‌ولێر، به ئاژانسی میهری وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، كە هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ڤیزای ئه‌لیكتڕۆنی وه‌رده‌گرن و هه‌وڵیش ده‌درێت پێش نه‌ورۆز ئه‌و هه‌نگاوه جێبه‌جێ بكرێت.
به گوته‌ی مورته‌زا عه‌بادی، ئه‌و هه‌نگاوه رێگا بۆ جوڵه‌ی گه‌شتیاران خۆش ده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولاش به‌هێز و قوڵتر ده‌كاته‌وه.
سه‌ركونسوڵی ئێران له هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه، كه هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن له رێگه‌ی ڤیزای ئه‌لیكتڕۆنییه‌وه له وشكانی و ئاسمانه‌وه سه‌ردانی ئێران بكەن، كاریش بۆ ئه‌وه ده‌كرێت پێش نه‌ورۆز ئه‌و هه‌نگاوه بكه‌وێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ھ.م