په‌رله‌مانتارێك له به‌رژه‌وه‌ندیی قوتابیان 2 داواكاری ئاراسته‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌كات
ناوه‌ڕۆكی داواكارییه‌كان به یاداشتێك ده‌داته وه‌زیری په‌روه‌رده
K24 - هه‌ولێر:
زێدان برادۆستی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی، له به‌رژه‌وه‌ندیی قوتابیانی پۆلی 12، دوو داواكاری ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له ناوه‌ڕۆكی داواكارییه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه دراوه، قوتابیان و خێزانه‌كانیان به ره‌وشێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕده‌بن، هه‌ریه‌كێكیان گرفتی خۆیان هه‌یه، بۆیه داواكاره وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌ندێك ئاسانكاریی بۆ قوتابیانی پۆلی 12 بكات.
داواكاریی یه‌كه‌می ئه‌و په‌رله‌مانتاره بریتییه له رێگه‌پێدان به ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌زاری به‌و قوتابییانه‌ی، كه له چوار بابه‌ت، واتا نیوه‌ی بابه‌ته‌كانی پۆلی 12 كه‌وتوون.
داواكاریی دووه‌میش بریتییه له‌وه‌ی، هه‌ر قوتابیێك له ساڵی ڕابردوودا له دوو بابه‌ت زیاتر كه‌وتبێت، مافی هه‌بێت ته‌نها بابه‌ته كه‌وتووه‌كان بكاته‌وه و رێگه‌ی پێ بده‌ن ئاره‌زوومه‌ندانه بێت ئه‌گه‌ر تاقیكردنه‌وه بكات، یان نمره‌ی ساڵی رابردووی بۆ هه‌ژمار بكرێت.
ده‌قی داواكارییه‌كه‌ی زێدان برادۆستی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان:
