ئه‌مه‌ریكا ئه‌كره‌م كه‌عبی و میلیشیاكه‌ی خسته لیستی تیرۆره‌وه
عێراق گۆڕه‌پانی ململانێی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، میلیشیای نوجه‌بای عێراقی، كه گرووپێكی حه‌شدی شه‌عبییه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كه‌ی به ناوی ئه‌كره‌م كه‌عبی، خسته لیستی تیرۆره‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ماڵ و سامان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و میلیشیایه بلۆك كردووه، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش بۆ وشكردنی ئه‌و دهرامهتانهیه، كه میلیشیاكه بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه "تیرۆریستییه‌كان" به‌كاری ده‌هێنێت.
هاوكات به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌عبی قه‌ده‌غه كراوه.
ئه‌كره‌م كه‌عبی، ساڵی 2013، به پشتیوانیی راسته‌وخۆی تاران، میلیشیای نوجه‌بای دامه‌زراندووه، هاوكات له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقیشه‌وه پاڵپشتیی دارایی ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ملكه‌چی بڕیاره‌كانی به‌غدا نابێت.
ئ. م