"توركیا و ئێران ئۆپه‌راسیۆن له دژی په‌كه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن"
سۆیلۆ: ئێران بۆ دروستكردنی دیواری سنووریی هاوكاره
K24 - هه‌ولێر:
سلێمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا ده‌ڵێت: "لەگەڵ ئێران‌دا بەیەکەوە ئۆپەراسیۆن بۆسەر پارتی كرێكارانی كوردستان "پەکەکە" ئەنجام دەدەین".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا گوتوویه‌تی: "په‌كه‌كه له خراپترین بارودۆخدا ده‌ژی و له‌گه‌ڵ ئێرانیش پێكه‌وه له دژیان ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
سۆیلۆ سوپاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی تارانی كرد و گووتی: "بۆ دروستكردنی دیوار له سنووری نێوان هه‌ر دوو وڵات، هاوكاریی ده‌كه‌ن و ئێستا كه‌متر له 700 گه‌ریلای په‌كه‌كه له‌ناو خاكی توركیادا ماونه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئه‌نقه‌ره خه‌ریكی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی راسته‌قینه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له دزه‌كردنی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه بگیرێت، چونكه له مانگی یه‌نایه‌ری رابردووه‌وه تا ئێستا ته‌نها 12 گه‌ریلای په‌كه‌كه تونیوویانه دزه بكه‌نه ناو توركیاوه".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا به‌وه ناسراوه زۆرترین لێدوان دژی په‌كه‌كه ده‌دات و له كاریگه‌رییان كه‌م ده‌كاته‌وه.