مه‌خموور.. 60 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتنه بۆسه‌ی داعش
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شد كوژران و بریندار بوون
K24- هه‌ولێر:
ده‌یان چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له مووسڵه‌وه بۆ خورماتوو، كه‌وتنه بۆسه‌ی چه‌كدارانی داعش و ژماریه‌كیان كوژران و برینداربوون.
له‌م باره‌یه‌وه عه‌لی هاشم، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له خورماتوو بۆ په‌یامنێری كوردستان 24 هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند، "راسته ئه‌و هێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتۆته بۆسه‌ی داعش و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداریشمان هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا ئه‌وه‌نده له‌باره‌ی رووداوه‌كه ده‌زانین، كه 2 چه‌كداری حه‌شد كوژراون و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوونه"، ئه‌مه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ژماره‌ی برینداره‌كان هه‌بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، كه له سه‌رچاوه‌ی دیكه‌وه زانیویه‌تی، له‌و هێرشه‌دا 3 چه‌كداری حه‌شد به ناوه‌كانی "مه‌هدی جه‌لال، حه‌سه‌ن نوری و سه‌ید هانی" كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوونه، هاوكات باس له بێسه‌روشوێن بوونی 3 كه‌سی دیكه‌ش ده‌كرێت.
وه‌ك وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شد ژماره‌یان 60 كه‌س بووه و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له مووسڵ، له سنووری مه‌خموور كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی داعش و گه‌مارۆ دراون، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رزگار كراون.
پهرامنێران: سۆران كامه‌ران + هه‌رێم جاف
H.B