ههڵهبجه.. گەورەترین کۆمەڵگەی پەروەردەیی لەسەر ئاستی عێراق کرایەوە
"بچووكترین وەفایە بۆ شاری ھەڵەبجە "
K24 – هەڵەبجە:
لە شاری ھەڵەبجە گەورەترین كۆمەڵگەی پەروەردەیی لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان كرایەوە، وەزیری پەروەردەش ئهم پڕۆژهیه بە "بچووکترین وەفا بۆ خەڵکی هەڵەبجە" ناو دەبات.
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی کردنەوەی ئەو کۆمەڵگە پەروەردەییە رایگەیاند: "كۆمەڵگەكە وەك دیارییەكی گەورە پێشكەش بە منداڵانی ھەڵەبجە كراوە، بەڵام ئەوە بچووكترین وەفایە بۆ شاری ھەڵەبجە و بەردەوامیش دەبین بۆ ئەوەی بەشێك لە ئازار و مەینەتیی خەڵكی ھەڵەبجە كەم بكەینەوە."
کۆمەڵگەکە لەسەر رووبەری 8 دۆنم زەوی، بە تێچووی حەوت ملیۆن دۆلار دروست کراوە و باخچەی ساوایان تا پۆلی 12 لە خۆ دەگرێت.
جیا لە تەواوی قۆناغەکانی خوێندن، ئەو کۆمەڵگایە سێ یاریگا، باخچە و چەند خزمەتگوزارییەکی یاریی منداڵانیشی تێدایە.
H.J