حەلبووسی رەتیدەکاتەوە خاکی عێراق بۆ دژایەتیکردنی ئێران بەکاربێت

"لە عێراقەوە هێرش بۆ سەر ئێران ناکرێت"

K24 – هه‌ولێر:

محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە تارانی پایتەختی ئێرانەوە رایگەیاند، عێراق نابێتە سەکۆیەک تیایدا جەنگ دژ بە دراوسێکانی بکرێت.

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی شەرقلئەوسەت، حەلبووسی بە یاوەریی شاندێک، لەسەر بانگهێشتی عەلی لاریجانی، سەرۆکی ئەنجومەنی شوڕای ئێران، دوێنی چوار شەممە 06/03/2019 گەیشتۆتە عێراق و لە دوای کۆبوونەوەکانیداو نووسینگەکەی ئەنجامی سەردانەکەی ئاشکرا کردووە.

بە گوێرەی بڵاوکراوەی نووسینگەکەی: "پەرلەمانی عێراق و ئێران دۆستایەتییان لە گەشت بوارەکان چالاکتر دەکەن".

هەروەها، حەلبووسی رەتیکردۆتەوە رێگا بدرێت خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانی بەکاربێت.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی لە بەشێک لە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران بە شێوەیەکی کاتی، بەخشراوە، بەڵام هێشتا چارەنووسی پەیوەندییە بازرگانییەکانی هەردوو وڵات بە تەواوی دیار نییە و نازانرێت، تا کەی ئەو بەخشینە عێراق دەگرێتەوە.

ئەم لێدوانەی حەلبووسی لە کاتێکدایه‌، كه‌ هەر دوێنێ چوارشه‌ممە، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام دا و تیایدا باسیان لە رۆلی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا لە عێراق و پێویسی مانەوەیان کرد.

 H.J