گه‌وره‌ترين بازرگانى ئه‌ڵماس له كاتى نه‌شته‌رگه‌ريدا گيانى له‌ده‌ستدا
له كاتى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ گه‌وره‌كردنى ئه‌ندامێكى
K24 – هه‌ولێر:
ملياردێرى ئيسرائيلى به‌لجيكى، ئيهۆد لاندينۆ، له كاتى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ گه‌وره‌كردنى ئه‌ندامى نێرينه‌ى گيانى له‌ده‌ستدا.
له‌و باره‌يه‌وه، رۆژنامه‌ى "Le Point"ى فه‌ره‌نسى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ملياردێرى ئه‌ڵماس بووه و ناوبانگێكى گه‌وره‌ى له‌و بواره‌دا هه‌بووه.
ئه‌وه‌ى پۆليسى نيگه‌ران كردووه، نه‌شته‌رگه‌رييه‌كه له دواى داخستنى نۆڕينگه‌كه و له كاتى شه‌ودا ئه‌نجامدراوه.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان، كاتێك به ده‌رزى مادده‌يه‌كى تايبه‌ت كراوه‌ته ئه‌ندامى نێرينه‌ى، ده‌ستبه‌جێ جه‌ڵته‌ى دڵ لێيداوه.
رۆژنامه‌ى "The Mirror" له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: لاندينۆ، سه‌رمايه‌يه‌كى زۆر گه‌وره‌ى له به‌دواداگه‌ڕانى ئه‌ڵمانس له ئه‌نگۆلا و كۆنگۆ كۆكردبوويه‌وه.
ئه‌و له 2015 به نرخترين پارچه ئه‌ڵماسى جيهانى به ناوى "مانگى شين"، به‌رامبه‌ر به 48.4 مليۆن دۆلار فرۆشتبوو.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر