مەیموونێک سەرانە لە گەشتیاران وەردەگرێت

گەشتیاران بە ووردی دەپشکنێت

K24 – هه‌ولێر:

مەیموونێک لە وڵاتی چین، رێ بە گەشتیاران دەگرێت و تەواوی گیرفان و جانتاکانیان دەپشکنێت و بە دوای خواردندا دەگەڕێت.

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەک کە رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، مەیموونەکە سەرەتا دەچێتە لای منداڵێک و تەواوی گیرفانەکانی بە دەستەکانی خۆی دەپشکنێت، بەڵام هیچ خواردنێکی دەست ناکەوێت.

دواتر مەیموونەکە، دەچێتە لای دایکی منداڵەکە و وەک پۆلیسێک بە دوای ماددەی هۆشبەردا بگەڕێت، بە دوای خواردندا دەگەڕێت.

لە زۆر وڵات مەیموونەکان دەبنە هۆی راکێشانی گەشتیاران بەوەی رەفتار و مامەڵەیان تا رادەیەک لە مرۆڤ نزیکە و هاوشێوەی مندڵێکی بچووک تووڕە دەبن و هەوڵ بۆ بە دەست هێنانی خواردن دەدەن.

H.J