وەرزی دووەمی یاسادانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێ كرد
پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوە دایە
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ شەممە 09/03/2019، وەرزی دووەمی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێ کردەوە.
کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، یەكەم كۆبوونەوەی وەرزی دووەمی یاسادانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەست پێ کرد، بەڵام دەنگدان لەسەر تەواوكردنی پێكھاتەی حكوومەت لە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەدا نییە.
لە 26ی كانوونی دووەمی رابردوو، دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی، وەرزی یەكەمی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران كۆتایی ھاتوو و ئەمڕۆ جارێکی دیکە پەرلەمان دەستی بە کارەکانی کردەوە.
H.J