"ئه‌گه‌ری روودانی نزیكه كریستیانۆ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی گواردیۆلا یاری بكات"
"یوڤێنتۆس گه‌یشتۆته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی گواردیۆلا شوێنی ئالێگری بگرێته‌وه"
به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو سه‌رچاوه‌كانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردووه یوڤێنتۆس گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی ماسیمیلیانۆ ئالێگری ببێته راهێنه‌ری یوڤێنتۆس.
لویجی جوێلبا رۆژنامه‌نووسی ئیتاڵی له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ رادیۆی سی ئاڕ سی ئاشكرای كردووه له سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو زانیویه‌تی یوڤێنتۆس و پێپ گواردیۆلا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتووه‌وه راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆناییه‌كه ده‌بێته راهێنه‌ری خانمه پیره‌كه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه گرێبه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی 4 وه‌رز ده‌بێت، ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن هه‌مان ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئاشكرا كراوه كه ساڵی رابردوو بڵاویكرده‌وه بیانكۆنێری گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ واژۆ ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كانی ئینگڵاند ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن گواردیۆلا هه‌وڵده‌دات مانچێسته‌ر سیتی جێبهێڵێت به‌تایبه‌ت دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانی یوێفا له‌گه‌ڵ سیتیزن به‌تۆمه‌تی سه‌رپێچیكردن له یاسای دارایی خاوێن و ئه‌گه‌ره‌كانی دوورخرانه‌وه‌ی مان سیتی له پاڵه‌وانییه‌تیه ئه‌وروپیه‌كان.