هه‌سه‌ده ئۆپه‌راسیۆنی باغۆز راده‌گرێت
دوایین پێگه‌ی داعشه له سووریا
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له دژی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، له ناوچه‌ی باغۆزی دێرزوور دواده‌خات.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به هۆی بوونی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و چوونه ده‌ره‌وه‌ی خانه‌واده‌ی چه‌كدارانی داعش، هه‌سه‌ده ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی له باغۆز دواده‌خات.
باغۆز دوایین پێگه‌ی چه‌كدارانی داعشه له سووریا و له عێراقیش هیچ رووبه‌رێكی زه‌وییان له‌به‌رده‌ست نه‌ماوه، ئه‌گه‌رچی ناوه ناوه چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه ده‌رده‌كه‌ون و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئۆپه‌راسیۆنی باغۆز له 9ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019 ده‌ستیپێكرد و ئه‌مڕۆ هه‌سه‌ده ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی راگرت.
ئ. م