مێسی پێش ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ ته‌واو بێت زنجیره‌یه‌ك ریكۆردی تۆمار كرد

مێسی بووه‌ یه‌كه‌مین یاریزان له‌ مێژوودا ئه‌م كاره‌ بكات

له‌ گه‌ڕی بیست و حه‌وته‌می لالیگا، بارسێلۆنا میوانداریی رايۆ ڤايكانۆى كرد، لیۆنێل مێسی له‌ خوله‌كی 51ـی گێمی دووه‌م به‌ لێدانی پێناڵتی گۆڵی دووه‌می بارسای كرد، به‌مه‌ش زنجیره‌یه‌ك ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كرد.

دیارترین ریكۆرده‌كانی مێسی له‌ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و:

ـ مێسی له‌ دوایین 21 لێدانی پێناڵتی، 15 جار تۆپه‌كه‌ی به‌ ئاراسته‌ی لای چه‌پی گۆڵپارێز لێ داوه‌

ـ مێسی له‌ یاری ژماره‌ 800ـی كاروانی وه‌رزشی خۆی، گۆڵی ژماره‌ 650ـی كرد

ـ مێسی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌ رۆژانی شه‌ممه‌ی لالیگا گه‌یانده‌ 200 گۆڵ، هه‌میشه‌ زۆرترین گۆڵی له‌و رۆژه‌دا كردووه‌، تاكه‌ یاریزانیشه‌ خاوه‌نی ئه‌و ژماره‌یه‌ بێت له‌ رۆژانی شه‌ممه‌.

ـ مێسی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا گه‌یانده‌ 26 گۆڵ.

ـ مێسی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ گه‌یانده‌ 34 گۆڵ.

ـ مێسی بووه‌ یه‌كه‌مین یاریزان له‌ مێژووی لالیگا 228 ئاسیست بكات.

ـ مێسی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گه‌یانده‌ 586 گۆڵ.