وەزیری دارایی: 100 ملیۆن دۆلار بەسەر بەڵێندەران دابەش دەكرێت

"له‌ يه‌ك مانگدا 157 مليۆن دۆلار دێته‌ بازاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان"

K24 - ھەولێر

وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، 100 ملیۆن دۆلار ئامادەیە بۆ دابەشكردن بەسەر بەڵێندەران.

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بە كوردستان24ی رایگەیاند: "مانگێك پێش ئێستا بڕی 100 ملیۆن دۆلارمان بەسەر بەڵێندەران دابەش كرد، ئێستاش 100 مليۆن دۆلاری دیكە ئاماده‌يه‌ بۆ دابه‌شكردن به‌سه‌ر به‌ڵێنده‌ره‌كاندا و له‌م هه‌فته‌يه‌دا ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنى".

ئاشكراشی كرد : "له‌ يه‌ك مانگدا 157 مليۆن دۆلار دێته‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ دڵنياييه‌وه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ بۆ بوژاندنه‌وه‌ى ئابووریى كوردستان گرنگه‌".

وەزیری دارایی، ئاماژەی بەوەش كرد: "220 ملیۆن دۆلار قەرزداری بانكەكان بووین و ئەوەشمان لە داھاتی نەوت داوەتەوە".

دوای سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا و هه‌وڵه‌كانی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و چه‌سپاندنی بڕی 522 ملیار دینار له‌ بوودجه‌ی عێراقدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، رۆژی 8/3/2019، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی دا.