لیڤه‌رپوول به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره مه‌ترسی له‌سه‌ر مانچێسته‌ر سیتی دروست كرده‌وه
به ڤیدیۆ... له یارییه‌كی دراماتیكی و پڕگۆڵ لیڤه‌رپوول گڕی له پرێمه‌رلیگ به‌ردا
له گه‌ڕی (30)ـیه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی لیڤه‌رپوول به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی بۆ یه‌ك خاڵ كه‌مكرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 10 ئاداری 2019، لیڤه‌رپوول له یاریگه‌ی ئانفیڵد میوانداریی بێرنلی كرد، له خوله‌كی 6ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه، ئاشڵی ویستوود گۆڵی پێشكه‌وتنی له دژی لیڤه‌رپوول تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 19 رۆبێرتۆ فێرمینۆی به‌رازیلی شریتی گۆڵه‌كانی لیڤه‌رپوولی بڕی و ئه‌نجامه‌كه‌ی له دژی میوانه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان له خوله‌كی 29 سادیۆ مانی سه‌نیگالی ده‌ركه‌وت و لیڤه‌رپوولی له یارییه‌كه پێشخست و گۆڵی دووه‌می بۆ رێدز تۆمار كرد.
له خوله‌كی 67ـی گێمی دووه‌م فێرمینیۆ گه‌ڕایه‌وه و گۆڵی سێیه‌می بۆ تیپه‌كه‌ی یۆرگن كڵۆپ تۆمار كرد.
رووداوه‌كانی خوله‌كی زیادكراوی یارییه‌كه‌ش جۆش و خرۆشی به یارییه‌كه به‌خشی، كاتێك له خوله‌كی 91 یوهاین بێرگ جیاوازییه‌كه‌ی بۆ بێرنلی كه‌م كرده‌وه و گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، له خوله‌كی 93 سادیۆ مانی گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می لیڤه‌رپوولی كرد.
لیڤه‌رپوول ژماره‌ی خاڵه‌كانی له ریزبه‌ندی دووه‌می پرێمه‌رلیگ گه‌یانده 73 خاڵ و جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مان سیتی پێشه‌نگ بۆ یه‌ك خاڵ كه‌م كرده‌وه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی بێرنلی به 30 خاڵ له پله‌ی حه‌ڤده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت و هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌ك له‌سه‌ره.