كوردستان24 دۆسیەیەكی گەندەڵی لە ھەولێر ھەڵدەداتەوە
به نزیكه‌ی 9 ملیۆن دۆلار مامه‌ڵه‌ی بازرگانی به 2 پارچه زه‌وی خزمه‌تگوزارییه‌وه ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
كوردستان24 به‌دواداچوون بۆ سكاڵای به‌شێك له دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی 32 پاركی هه‌ولێر ده‌كات، كه دوو پارچه زه‌وی له گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان كه له‌بنه‌ه‌ڕه‌تدا زه‌وی خزمه‌تگوزارین و بۆ قوتابخانه ته‌خانكراون، كه‌چی ئێستا به بڕیارێكی گوماناوی دراون به دوو كه‌س و له نوسینگه‌كانی كڕین و فرۆشتنی خانوبه‌ره‌دا مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، نرخی ئه‌و پارچه زه‌ویانه له بازاڕی خانوبه‌ره‌دا به نزیكه‌ی 9 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ده‌خه‌مڵێندرێت.
نوێنه‌ری دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌ستی داوا ده‌كات، ئه‌و زه‌وییه به كه‌س نه‌درێت و بۆ قوتابخانه یانیش نه‌خۆشخانه به‌كار بهێندرێت.
له به‌رامبه‌ریشدا كرمانج ده‌شته‌كی، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ده‌ڵێت: به‌دوواداچوونی زیاتر بۆ ئه‌و كاره ده‌كه‌ین و داوای روونكردنه‌وه‌ش له تۆماری خانوبه‌ره‌ی هه‌ولێر ده‌كات.
H.B