پەرلەمانی عێراق چەند یاسایەک هەموار دەکاتەوە

"کاریگەریان لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت"

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ دووشەممە 11/03/2019، دانیشتنی دووەمی وەرزی نوێی یاسادانان لە عێراق بەڕێوەدەچێت و تەواوکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەت بەشێک نابێت لە ئەجێندای دانیشتنەکە.

رێبوار هادی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، پەرلەمانی عێراق هەمواری ئەو یاسایانە دەکاتەوە، کە کاریگەریان لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە".

راشیگەیاند: "تەواوکردنی کابینەی حکوومەت پەیوەندی بە رێککەوتنی نێوان لایەنەکان هەیە و دەبێت لە دەرەوەی پەرلەمان ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە".

لە وەرزی رابردووی یاسادانان، پەرلەمانی عێراق پرسی بودجەی عێراقی یەکلا کردەوە و ئەمەش گرنگی زۆری بۆ چەقنەبەستنی ئابووری هەبوو.

H.J