به‌عسییه‌كان "شیرینی سه‌ددام" ده‌به‌خشنه‌وه
گرووپێكی به‌عسی ده‌ستگیر كران

K24 - هه‌ولێر:
جه‌بار مووسه‌وی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای زیقار له باشووری عێراق، ئاشكرای ده‌كات كه "ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌ستگیر كراون، چونكه میوه و شیرینییان به وێنه‌ی سه‌ددام حسێن، سه‌رۆكی له سێداره‌دراوی پێشووتری عێراقه‌وه به‌خشیوه‌ته‌وه".
مووسه‌وی ده‌ڵێت: "رۆژی دووشه‌ممه، له‌و كاته‌دا شیرینییه‌كه‌یان له یاریگایه‌كی تۆپی پێی منداڵان ده‌به‌خشییه‌وه‌و وێنه‌ی سه‌ددام حسێنی پێوه‌بووه، بۆیه ئه‌و گرووپه‌مان ده‌ستگیر كردووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌وانه‌ی له‌و كاره تێوه‌گلاون، ده‌ستگیر كراون و دادگایی ده‌كرێن، به‌عسییه‌كانیش بۆیه په‌نا بۆ ئه‌و كارانه ده‌به‌ن، ده‌یانه‌وێت له‌و رێگایانه‌وه خۆیان ده‌ربخه‌ن و به خه‌ڵك بڵێن هێشتا ماون و كۆتاییان نه‌هاتووه".
