یادی سەرھەڵدانی خەڵكی دھۆكە

لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا دھۆك و دەوربەری لە رژێمی بەعس پاككرایەوە

K24 - دھۆك

28 ساڵ لەمەوبەر لە 14/2/1991، خەڵکی پارێزگای دھۆك دژی رژێمی بەعس راپەڕین و بە ماوەیەکی کەم، توانیان دەست بەسەر سەرجەم دامو دەزگاکانی حکوومەتی بەعسدا بگرن.

لە ناحیەی سەرسنگ راپەڕین بێ قوربانی نەبوو، لەو رۆژەدا سێ هاووڵاتیی گوندی مێرگەتی ئەو دەڤەرە، شەهید بوون و 7ی دیکەش بریندار بوون.

 

دوای رزگاركردنی چەندین شار و شارۆچكەی باشووری كوردستان، خەڵكی دھۆك و دەوروبەری، لە 14ی ئاداری ساڵی 1991 دژی رژێمی بەعس راپەڕین و بەعسیان لە ناوچەكە وەدەرنا.

پەیامنێری كوردستان24 لە دھۆك رایگەیاند: "ئەمڕۆ بە بۆنەی تێپەڕبوونی 28 ساڵ بەسەر ئازادكردنی دھۆك، چەند چالاكییەك بۆ بەرز راگرتنی ئەو یادە بەڕێوە دەچن".

ھ.م

Fly Erbil Advertisment