به ڤیدیۆ... یوڤێنتۆس به‌بێ كریستیانۆ گورزێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت
"یوڤێنتۆس ئه‌مڕۆ به‌بێ كریستیانۆ ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی یه‌ك تۆپ ئاراسته‌ی تیپی به‌رامبه‌ر بكات و یارییه‌كه‌ی دۆڕاند"
له گه‌ڕی 28ـه‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌بێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یه‌كه‌مجار له‌م وه‌رزه تووشی شكست هات و ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی یه‌ك تۆپ ئاراسته‌ی گۆڵی به‌رامبه‌ر بكات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 17 ئاداری 2019، یانه‌ی یوڤێنتۆس له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی جێنوا و یارییه‌كه‌ی به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕاند، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین شكستی یوڤی بوو له‌م وه‌رزه، بۆ یه‌كه‌مجاریشه له‌م وه‌رزه یوڤی ناتوانێت هیچ ده‌رفه‌تێكی گۆڵكردن بڕه‌خسێنێت.
جێنوا هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی له گێمی دووه‌م له ماوه‌ی 9 خولهك له رێگه‌ی یاریزانان (ستیفانۆ ستیورارۆ و گۆران باندیف) تۆمار كرد.
یانه‌ی یوڤێنتۆس به 75 خاڵ له پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا جێنوا به 33 خاڵ بۆ پله‌ی یازده‌یه‌م هه‌ڵكشا.