"هازارد بۆ ریال مه‌درید، گاریس به‌یل بۆ چێڵسی"
"ریال مه‌درید و چێڵسی به نیازی ئاڵوگۆڕكردنی دوو یاریزانن"
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی بریتانیا، ریال مه‌درید و چێڵسی به نیازی گۆڕینه‌وه‌ی دوو یاریزانن و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م مامه‌ڵه‌یه له هاوینی داهاتوو سه‌ربگرێت.
رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازارد له چێڵسی بۆ ریال مه‌درید ته‌نیا له‌سه‌ر كات وه‌ستاوه، چونكه زێدان ئاماده‌یه به هه‌ر نرخێك بێت ناوه‌راستكاره به‌لجیكاییه‌كه بۆ یانه‌ی شایانه بگوازنه‌وه، جیا له‌وه‌ش هازارد خه‌ونی منداڵی یاریكردنه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زینه‌دین زێدان.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، سه‌رچاوه بریتانیاییه‌كه جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه یانه‌ی چێڵسی دڵنیاییه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه هازارد له یانه‌كه ده‌ڕوات، بۆیه مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوونی له‌و یاریزانه گواستنه‌وه‌ی گاریس به‌یله.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه به‌رپرسانی ریال مه‌درید گلۆپی سه‌وزیان بۆ ئاڵوگۆڕكردنی هازارد و گاریس به‌پل پێكردووه.