ئه‌فسانه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول له نێوان مێسی و كریستیانۆ باشترینی مێژوو ده‌ستنیشان ده‌كات
پێشبینی ده‌كات ئه‌م دوویانه‌یه بگه‌ینه یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه
جیمی كاراگه‌ر كاپتنی پێشووی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، له نێوان مێسی و كریستیانۆ باشترینیان هه‌ڵده‌بژێرێت، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس بگه‌نه یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ و یانه ئینگلیزییه‌كانیش بێهیوا ده‌كات.
جیمی كاراگه‌ر وتارێكی له رۆژنامه‌ی تێلیگرافی بریتانیا نووسیویه‌تی تێیدا به‌راوردی نێوان مێسی و كریستیانۆ له‌م سه‌رده‌مه ده‌كات.
كاراگه‌ر له وتاره‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: كریستیانۆ و مێسی دوو باشترین گۆڵكارن له مێژووی تۆپی پێ، باشترینی مێژوون، چونكه ئه‌وان به جۆرێك ده‌جه‌نگن هه‌رگیز ته‌سلیم نابن و خۆیان به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نیان به‌ڵام ئاستیان به‌جێگیری ماوه‌ته‌وه و چه‌ندان نازناوی كه‌سی و به كۆمه‌ڵیان بردۆته‌وه و خاوه‌نی زۆرترین نازناوی چامپیۆنزلیگیشن، به‌ڵام پێموایه مێسی له كریستیانۆ باشتره.
كاراگه‌ر ده‌شڵێت: ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه، توانیان سه‌ركردایه‌تی یانه‌كانی بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس بكه‌ن و سه‌ركه‌وتن له دژی لیۆن و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌ده‌ستبێنن و بۆ قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ سه‌ربكه‌ون.
كاراگه‌ر گوتیشی: پێموا نییه له چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه یانه ئینگلیزییه‌كان بتوانن مێسی و كریستیانۆ بوه‌ستێنن، بۆیه پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌م به‌هۆی ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس بگه‌نه یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه.