چاڤی له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره مێسی به باشترینی مێژوو ده‌ستنیشان ده‌كات
چاڤی هێرناندێز داوا له فیفا ده‌كات ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی مۆندیال زیاد نه‌كات
چاڤي هێرناندێز ئه‌ستێره‌ی پێشووی ئیسپانیا و بارسێلۆنا له مۆمبای هیندستان به‌شداری له چالاكییه‌كی وه‌رزشی كرد.
چاڤی یه‌كێكه له باڵیۆزانی جامی جیهانی 2022ـی قه‌ته‌ر و له‌م چالاكیهدا سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵێك منداڵی كرد، كه ئه‌م یاریزانه ئێستا له ته‌مه‌نی 39 ساڵی یاریی بۆ یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری ده‌كات.
ئه‌م یاریزانه باسی له پێشكه‌وتنی تۆپی پێی قه‌ته‌ر و میوانداریكردنی مۆندیال كرد و پێیوایه زیادكردنی ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی مۆندیال بۆ 48هه‌ڵبژارده به باش نازانێت و لیۆنێل مێسی هاوتیپی پێشووی به باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ داده‌نێت.
چاڤي هێرناندێز له‌مباره‌يه‌وه ده‌ڵێت: پێموایه مۆندیالی قه‌ته‌ر به به‌شداری 32 هه‌ڵبژارده ده‌بێت، زه‌حمه‌ته ژماره‌ی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كان زیاد بكرێن، پێموایه بۆ پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه باشتره ته‌نیا 32 هه‌ڵبژارده ركابه‌ری بكه‌ن، ئه‌وه بۆچوونی خۆمه.
چاڤی گوتیشی: چامپیۆنزلیگ له قۆناخێكی سه‌ختدایه بۆ هه‌موو تیپه‌كان، به‌تایبه‌ت بۆ بارسێلۆنا و مانچێسته‌ر یونایتد كه له قۆناخی چاره‌كی كۆتایی جه‌نگێكی گه‌وره ده‌كه‌ن، یارییه‌كی كاریگه‌ر ده‌بێت و بزانین چی رووده‌دات، بێگومان پێماویه بارسێلۆنا یه‌كێكه له به‌ربژێرانی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه.
كاپتنه‌كه‌ی پێشووی بارسا ده‌شڵێت: مێسی رۆژ به رۆژ باشتر ده‌بێت، ئه‌وه باوه‌ڕ پێنه‌كراوه، پێموایه مێسی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیه، ئه‌وه‌ی مێسی ده‌یكات باوه‌ڕ پێنه‌كراوه، ماوه‌ی 12 ساڵه له هه‌ر یارییه‌كدا جیاوازی دروست ده‌كات، به دڵنیایی پێمواییه باشترین یاریزانه به درێژایی مێژووی تۆپی پێ.