پەروین بوڵدان وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە

"كوردستان خاكی ئێمه‌یە و لێی ناچینە دەرەوە"

K24 – هه‌ولێر:

په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌، وه‌ڵامی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیای لەبارەی خاکی کوردستان دایەوە.

‌ لە ئاهەنگی نەورۆزی شاری دیاربەکری باکووری کوردستان و  بە ئامادەبوونی هەزاران کەس، پەروین بوڵدان رایگەیاند: "كوردستان خاكی ئێمه‌یه‌ و له‌ كوردستان ناچینه‌ ده‌ره‌وه"‌.

راشیگەیاند، هاوپه‌یمانیی كوردانیان له‌ تورکیا  دژی ئەوانەی ده‌یانه‌وێت ویستی كورد پێشێل بكه‌ن، پێکهێناوە.

پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندبوو، شتێک نییە بە ناوی کوردستان و ئەوانەی کوردستانیان دەوێت، دەتوانن بچنە "باکووری عێراق" (هەرێمی کوردستان).

H.J