ماكرۆن: به نه‌مانی داعش گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له سه‌ر وڵاته‌كه‌مان ره‌وایه‌وه
داعش له ناوچوو به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌كان به‌رده‌وامن
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی له سووریا به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دووپاتیكرده‌وه، "له ناوبردنی داعش له سووریا واتای نه‌مانی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له سه‌ر وڵاته‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت".
ماكرۆن له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "هێزه‌كانی سووریای دیموكرات شكستی داعشی له دوایین مۆڵگه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ی راگه‌یاند. ده‌ستخۆشی له هاوبه‌شه‌كانمان و سوپای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م، كه فه‌ره‌نساش به‌شێك له‌و هاوپه‌یمانێتییه پێك ده‌هێنێت. له پێناو پاراستنی ئاسیشمان، جه‌نگێكی توندیان له دژی تیرۆریستان به‌رپا كرد".
ماكرۆن له تویتێكی دیكه‌یدا جه‌ختی كرده‌وه: "قوربانیانی ده‌ستی داعش له‌یاد ناكه‌ین. ئه‌و قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆ پێی گه‌یشتین قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتووه، گه‌وره‌ترین مه‌ترسی سه‌ر وڵاته‌كه‌مان ره‌وایه‌وه. به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌كان هێشتا ماون و جه‌نگ له دژی گروپه تیرۆریستییه‌كان به‌رده‌وامه".
ئه‌م تویته‌ی ماكرۆن دوای ئه‌وه هات، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، هه‌سه‌ده، كه زۆربه‌ی هێزه‌كانیان شه‌ڕڤانی كوردن و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتگیری ده‌كرێن، به میوزیكی ئه‌ی ره‌قیب سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به سه‌ر داعشدا له دوا مۆڵگه‌ی ئه‌و رێكخراوه له شاره‌دێی باغۆزی سه‌ر به پارێزگای دێرزووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا راگه‌یاند.
H.B
Les forces démocratiques syriennes ont annoncé que le dernier bastion de Daech était tombé. Je rends hommage à nos partenaires et aux armées de la coalition internationale, dont la France fait partie. Ils ont combattu les terroristes avec détermination, pour notre sécurité.
— Emmanuel Macron (@EmmanuelMacron) March 23, 2019