شوێنی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی گۆڕدرا
كۆبوونه‌وه‌كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ شاری سلێمانی
K24- هه‌ولێر:
کۆبوونەوەى سبەینێی پارتی و یەکێتی كه بڕیار بوو له هاوینه‌هه‌واری دوكان ئه‌نجام بدرێت، له‌و شارۆچكه‌یه ناكرێت و ده‌گوازرێته‌وه بۆ باره‌گای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری سلێمانی.
ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی، بە کوردستان٢٤ـی راگەیاند، کۆبوونەوەکەی سبەینێی نێوان پارتی و یەکێتی خراوەتە کاتژمێر ٣ی پاشنیوەرۆ و لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه، بریار بوو ئەم کۆبوونەوەی نێوان ھەردوولا لە ھاوینەھەواری دوکان ئەنجام بدرێت، بەڵام له‌بەر ھۆکاری نۆژەنکردنەوەی شوێنەکە، کۆبوونەوەکە ده‌گوازرێته‌وه بۆ شاری سلێمانی.
H.B