مه‌ترسییه‌كانی یاری "PUBG" ئاشكرا ده‌بن و وڵاتێكیش ئه‌و یارییه قه‌ده‌غه ده‌كات
رێككاری فه‌رمی له دژی ئه‌و یارییه گیراوه‌ته به‌ر
K24- هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هیندستان به بڕیارێكی فه‌رمی یاری "PUBG" له سه‌رانسه‌ری وڵات قه‌ده‌غه‌كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و یارییه به‌كارهێنه‌رانی تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌كات، به تایبه‌ت منداڵ و هه‌رزه‌كاران.
پێشتریش به‌هۆی ره‌فتار و دیارده توندوتیژه‌كانی ناو یاری "PUBG"، لێژنه‌ی نیشتیمانی بۆ مافی منداڵان له هیندستان ناسراو به (NCPCR) پێشنیازی قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و یاریه‌ی كردبوو، له كاتێكدا پسپۆر و شاره‌زایانی ئه‌و وڵاته‌ش هۆشداری له رۆڵی ئه‌و یارییه ده‌ده‌ن، كه ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی هاوسه‌نگی ده‌روونی و ژیری لای به‌كارهێنه‌رانی.
له‌گه‌ڵ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ش، 16 به‌كارهێنه‌ری ئه‌و یارییه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به بڕیاره‌كه، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هیندستانه‌وه ده‌ستگیركران، هاوكات منداڵێكی 11 ساڵی سكاڵای یاسایی له سه‌ر كۆمپانیای په‌ره‌پێدانی ئه‌و یارییه "Tencent" تۆماركردووه، به‌وه‌ی كه له یارییه‌كه‌دا ریكلام بۆ توندوتیژی ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی یاری "PUBG" له هیندستان، نرخی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته دابه‌زینێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و ئینته‌رنێتیش به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو خێرا بووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و یارییه له سه‌ر ئاستێكی فراوان، نزیكه‌ی نیو ملیار به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێت له رێگه‌ی مۆبایلی زیره‌كه‌وه له سه‌ر ئاستی جیهان زیادی كردبوو.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، هیندستان له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان بووه له زۆری ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و یارییه، به شێوه‌یه‌ك، له ماوه‌ی ته‌نیا 24 كاتژمێری به‌ر له قه‌ده‌غه‌كردنی یاری "PUBG"، 25 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری نوێی ئه‌و یارییه له‌و وڵاته تۆماركرابوون.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B