فڕۆکەیەک بەرەو ئەڵمانیا دەفڕێ و لە سکۆتلەندا دەنیشێتەوە

دەبوو بچێت بۆ دوسڵدۆرف کەچی تەواو پێچەوانە بوو

K24 – هه‌ولێر:

فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی لەندەن دەفڕێت و ئامانجەکەی دوسڵدۆرفی ئەڵمانیایە، بەڵام کاتێک دەنیشێتەوە سەرنشینان دووچاری سەرسوڕما دەبن کە دەبینین لە سکۆتلەندان نەک ئەڵمانیا.

کاتێک دەگەنە خاکی سکۆتلەندا، فڕۆکەوانەکە بە سەرنشینان دەڵێت: "بۆ خاتری خوا! کەس دەیویست بێتە سکۆتلەندا؟ کەس لێرە حەزی بە سکۆتلەندا دەکرد؟ تکایە هیچ وێنە و ڤیدیۆیەک مەگرن".

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، فڕۆکەوانەکە رێنمایی کراوە بچێتە شاری ئیدینبورەی پایتەختی سکۆتلەندا لە کاتێکدا سەرنشینان تکتی لەندەن- دوسڵدۆرفیان بڕیوە.

کۆمپانیای فڕۆکەوانی بریتیش ئەیەروەیس داوای لێبوردنی کردووە، دوای کاتژمێر و نیوێک، فڕۆکەکە لە سکۆتلەنداوە بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوتووە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەکەن.

H.J