تورکیا برینداربوونی بەرپرسێکی باڵای پەکەکەی لە قەندیل راگەیاند
"ھێرشەكە بەھاوكاری میت و سەرۆكایەتی ئەركانی سوپا كراوە"
K24 - ھەولێر
توركیا رایدەگەیەنێت، لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆسەر بارەگاكانی پەكەكە لە قەندیل رەزا ئاڵتون، بەرپرسی باڵای پەکەکە برینداربووە و سێ بەرپرسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسی ئەنادۆلوی فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە "دەزگای هەواڵگری توركیا "میت" و سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا 21ی ئەم مانگە بە هەماهەنگی هێرشێکی ئاسمانیان بۆسەر قەندیل ئەنجامداوە و لە هێرشەکەدا ئۆتۆمبێلی رەزا ئاڵتون، ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان (کەجەکە) کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا رەزا ئاڵتون برینداربووە و هەریەک لە سەرحەد وارتۆ، گوتەبێژی پەکەکە و میکایل ئۆزدەمیر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەکەکە و عەلی ئاکتاش، بەرپرسی پەکەکە لە قەندیل گیانیان لەدەستداوە".
ئەمە لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا پەکەکە هیچ راگەیاندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.
