"یوڤێنتۆس و ریال مه‌درید دوو یاریزان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن"
"گۆڕینه‌وه‌یه‌كی شێتانه‌ی نێوان یوڤێنتۆس و ریال مه‌درید"

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، یوڤێنتۆس و ریال مه‌درید هه‌نگاوی زۆریان بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دوو یاریزان بڕیوه و ئه‌گه‌ری روودانی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه هه‌یه.
پێگه‌ی كالچۆ مێركاتۆی ئیتاڵیا، له‌ژێر ناونیشانی "گۆڕینه‌وه‌یه‌كی شێتانه" راپۆرته هه‌واڵێكی له باره‌ی مامه‌ڵه‌یه‌كی نوێی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له نێوان یوڤێنتۆس و ریال مه‌درید بڵاو كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، یانه‌ی یوڤێنتۆس پێشنیاری گۆڕینه‌وه‌ی میرالیم پیانیچی ناوه‌راستكاری بۆسنی بۆ ریال مه‌درید كردووه له به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له تۆنی كرووس و بڕێك پاره، ریال مه‌دریدیش بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌رگای گفتووگۆی به‌ڕووی یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه‌دا كردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه، كه نرخی پیانیچ له بۆرسه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان گه‌یشتۆته 86 ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام نرخی تۆنی كرووس به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نییه‌وه كه‌متره.