بایرن میونشن به گرێبه‌ستێكی مێژوویی شكستی به ئامانجه‌كه‌ی ریال مه‌درید هێنا
به فه‌رمی ئه‌م یاریزانه بووه گرانبه‌هاترین یاریزان له مێژووی بایرن میوشن و بۆندزلیگا
یانه‌ی بایرن میونشن به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی لوكاس هێرناندێزی به‌رگریكاری فره‌نسی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی گواسته‌وه ریزه‌كانی، به‌مه‌ش بووه گرانبه‌هاترین به‌رگریكار له مێژووی بایرن میونشن و بۆندزلیگا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، بایرن میونشن له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی لوكاس هێرناندێزی به گرێبه‌ستێكی 5 وه‌رز به به‌های 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند.
لوكاس هێرناندێزی ته‌مه‌ن 23 ساڵ ده‌بێته یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی هاوینه‌ی یانه‌ی بایرن میونشن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ریال مه‌درید هاتبووه نێو مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه و له لایه‌ن زێدانه‌وه بۆ شوێنگره‌وه‌ی مارسێلۆ داوا كرابوو.
لوكاس هێرناندێز ده‌بێته گرانبه‌هاترین یاریزان له مێژووی بایرن میونشن و بۆندزلیگا، هه‌روه‌ها ریكۆردی تۆلیسۆی هاونیشتیمانی شكاند كه پێشتر به 42 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به بایرن میونشن كرد بوو.
لوكاس هێرناندێز ده‌بێته دووه‌م گرانبه‌هاترین به‌رگریكاریش له مێژووی تۆپی پێ، دوای ڤێرجل ڤاندایكی به‌رگریكاری هۆڵه‌ندی كه له زستانی 2018 به‌رامبه‌ر 84.5 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به لیڤه‌رپوول كرد.
لوكاس هێرناندێز كه له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید پێگه‌یشتووه، له یه‌كه‌مین لێدوانی وه‌ك یاریزانی نوێی بایرن میونشن سووپاسی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی كرد و گوتیشی: سووپاسی پشتگیری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ ده‌كه‌م له ماوه‌ی ئه‌و 12 ساڵه‌ی له‌و یانه‌یه‌م به‌سه‌ر برد، هه‌رگیز له‌بیریان ناكه‌م و ئاتڵێتیكۆ له مێژوو و ته‌مه‌نی من.