باج لەسەر سەوزە و میوە بیانی زیاد دەکرێت

بڕیارەكە لە قازانجی جووتیارانە

K24 - رانیە

مەرزی کێلێ یەکێکە لەو مەرزانەی زۆرترین میوە و سەوزەی لێ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێ، بەمەبەستی ساخكردنەوەی بەرھەمی ناوخۆیی و زیان نەگەیشتن بە جوتیاران بڕیاردرا لە مانگی داھاتوودا باج لەسەر سەوزە و میوەی بیانی زیاد بكرێت.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوبەرایەتی گومرکی راپەڕین، مەبەستی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان لە زیادکردنی باج لەسەر سەوزە و میوەی بیانی بۆ ئەوەیە بەروبوومی جوتیارانی کوردستان بتوانن کێبڕکێی نرخ لەگەڵ بەروبوومی هاوردەکراو بکات.

بڕیارە لە 15ی نیسانی ئەمساڵ بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردن.

لیستی باجی گومرگی بۆ بەرھەمی سەوزە و میوە و بەربوومی ئاژەڵی ھاوردە بۆ ساڵی 2019
لیستی باجی گومرگی بۆ بەرھەمی سەوزە و میوە و بەربوومی ئاژەڵی ھاوردە بۆ ساڵی 2019
Fly Erbil Advertisment