عێراق.. رێگه‌ی گه‌شتكردن له نه‌وفه‌ل حه‌مادی و 7 به‌رپرسی دیكه قه‌ده‌غه كرا
رێگه نادرێت عێراق جێ بهێڵن
K24- نه‌ینه‌وا:
دادگای نه‌ینه‌وا لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیی ئه‌و شاره‌دا تێوه‌گلاون و رێگه‌ی گه‌شتكردنیشیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق لێ قه‌ده‌غه كرا.
ئه‌حمه‌د جبووری، په‌رله‌مانتاری پارێزگای نه‌ینه‌وا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاند، "دادگا بڕیاری دا، گه‌شتكردن بۆ هه‌ریه‌ك له نه‌وفه‌ل حه‌مادی سوڵتان و 7 فه‌رمانبه‌ری پله باڵای حكوومه‌تی خۆجێیی ئه‌و پارێزگایه بۆ ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه‌یه".
لیستی ناوی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی گه‌شتكردنیان لێ قه‌ده‌غه كراوه:

