عەبدولمەھدی: پێكهاته‌ی حكوومه‌تی عێراق ته‌واو ده‌كرێت
هاوپه‌یمانیی چاكسازی و بونیاد كۆبوونەوە
K24-ھەولێر
هه‌ردوو هاوپه‌یمانیی چاكسازی و بونیاد له شاری به‌غدا كۆبوونه‌وه و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵ و كۆششه‌كان بۆ ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی حكوومه‌ت چڕ كراونه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو هاوپه‌یمانێتییه‌كه ئامادەی بوون، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوو هاوپه‌یمانیی چاكسازی و بونیاد نه‌بووایه، حكوومه‌ت پێكنه‌ده‌هات.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌وڵ و كۆششه‌كان بۆ ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی حكوومه‌ت چڕ كراونه‌ته‌وه. له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتی "هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و په‌رله‌مانتاران دروست ده‌كه‌ین".
كابینەی عادل عه‌بدولمه‌هدی له 26ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، متمانه‌ی وه‌رگرت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا چه‌ند وه‌زاره‌تێك بێ وه‌زیر ماونه‌ته‌وه و نەتوانراوە پێكھاتەی حكوومەتی عێراق تەواو بكرێت.