فیگۆ بۆ یه‌كه‌مجار نهێنی رۆیشتنی له بارسێلۆناوه بۆ ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات
فیگۆ: له پێناو نازناوه‌كان و شكۆ و پاره په‌یوه‌ندیم به ریال مه‌درید كرد
.jpg)
لویس فیگۆی پۆرتوگالی بۆ یه‌كه‌مجار نهێنی جێهێشتنی بارسێلۆنا و په‌یوه‌ندیكردنی به ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات، كه هانده‌رانی بارسا تاكو ئێستاش به خیانه‌تكار وه‌سفی ده‌كه‌ن، فیگۆ نایشارێته‌وه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كان و ئه‌و گرێبه‌سته گرانبه‌هایه‌ی پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه پێشكه‌شی كردووه نه‌یتوانیوه ره‌تی بكاته‌وه
لویس فیگۆ، یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید ده‌ڵێـت: كاتێك گۆڕانكاری له ژیانت ده‌كه‌یت پێتوایه باشتر ده‌بیت، یه‌كه‌م گۆڕانكاری چارهنووسسازم ئه‌و كاته بوو كه پۆرتوگالم به‌ره‌و ئیسپانیا جێهێشت، ئه‌و كاته بچووك بووم و بۆیه ئه‌و كاره‌م كرد ده‌مویست تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ بكه‌م و شوێنێكی گه‌وره‌تر به‌ده‌ست بهێنم.
گۆڕانكاری دووه‌م رۆیشتن له بارسێلۆنا و په‌یوه‌ندیكردن به ریال مه‌درید، هه‌وڵدان بوو بۆ باشتركردنی هه‌موو لایه‌نێك، له‌وانه ئابووری، شكۆ و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان، به‌ڵام دوا گۆڕانكاریم كه په‌یوه‌ندیم به ئینته‌رمیلانه‌وه كرد ته‌نیا بۆ چێژ وه‌رگرتن بوو.
لویس فیگۆ گوتیشی: به‌ڵێ سێرخیۆ رامۆس سه‌ركرده‌ی ریال مه‌دریده و شایسته‌ی به‌ده‌ستهێنانی تۆپی زێڕینه، چونكه كوالێتی یاریزانه‌كه وا ده‌كات شایسته‌ی نازناوه‌كه بێت، به‌بێ سه‌یركردنی ئه‌وه‌ی كه یاریزانه‌كه به‌رگریكاره یان گۆڵپارێزه یاخود ناوه‌ڕاستكار و هێرشبه‌ره، به‌ڵام بینیمان كاناڤارۆ خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رگریكار بوو، بۆیه پێموایه رامۆسیش شایسته‌یه.