یۆنان دژی توركیا هاته ده‌نگ
هه‌نگاوێكی به‌هێزیان دژی توركیا گرتووه‌ته به‌ر
K24 – هه‌ولێر:
یۆنان رایگه‌یاند، هه‌نگاوێكی به‌هێزیان دژی توركیا گرتووه‌ته به‌ر، دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گێچه‌ڵیان به‌و فڕۆكه‌یه كردبوو، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، ئه‌لێكسیس سیبراسی بۆ دورگه‌یه‌كی ده‌ریای ئیجه ده‌گواسته‌وه.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌سینا، ئیدانه‌ی هه‌وڵه‌كه‌ی توركیای كرد و راشیگه‌یاند، هه‌نگاوێكی به‌هێز له دژی توركیا ده‌گرینه به‌ر.
له رۆژی سه‌ربه‌خۆیی یۆنان‌دا، یۆنانییه‌كان ئاهه‌نگی یادی سه‌ربه‌خۆییان كرده‌وه، كه له 1821 له ده‌ست ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌ده‌ستیان هێنابوو.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، فڕۆكه‌كانی توركیا به نزیكی ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌دا فڕین، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنانی ده‌گواسته‌وه بۆ دوورگه‌یه‌كی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ئیجه.
ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، به ته‌نزێكه‌وه رایگه‌یاند، پێده‌چێت فڕۆكه‌كانی توركیا ویستبێتیان له جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی و نیشتمانیی یۆنان‌دا، به‌شداری بكه‌ن.
یۆنان به‌رده‌وام توركیا به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و ئاسمانی هه‌رێمایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسیی یۆنانی رایگه‌یاند، دوێنێ سێشه‌ممه، باڵیۆزی توركیا له ئه‌سینا بانگ كراوه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و نامه‌ی ناڕه‌زایی پێ دراوه.
له نیسان/ ئه‌پریلی 2018دا، فڕۆكه‌وانێكی یۆنانی به هۆی تێكشكانی فڕۆكه‌كه‌ی له ئاسمانی ده‌ریای ئیجه، گیانی له ده‌ست دا. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات، كه ئه‌و فڕۆكه‌وانه له راونانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه.
دوورگه‌ی ئیمیا، بووه‌ته جێی ناكۆكیی توركیا و یۆنان و له 1996دا هه‌ردوو وڵات به هۆی ئه‌و دوورگه‌یه‌وه، له رووی سه‌ربازییه‌وه رووبه‌ڕووی یه‌كدی وه‌ستانه‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس24
ئ.ر