تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی جیددی له رووسیا ده‌كات
"گرێنتی ده‌داته سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ڤه‌نزوێللا"
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، بۆ وه‌ده‌رنانی رووسیا له ڤه‌نزوێللا، هه‌موو بژارده‌كان به ڕووی ئه‌مه‌ریكادا كراوه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی، كه به‌م دواییانه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی رووسی گه‌یشتوونه‌ته ڤه‌نزوێللا.
ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فابیانا رۆسالیس، هاوسه‌ری خوان گوایدۆ، سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ڤه‌نزوێلا هاتوون و دووپاتی كرده‌وه، "پێویسته رووسیا له ڤه‌نزوێللا بچێته ده‌ره‌وه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ هیچ گرێنتییه‌ك بۆ ده‌رچوونی رووسیا له ڤه‌نزوێللا هه‌یه؟ تره‌مپ گوتی: "هه‌موو بژارده‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراوه‌ن و له كۆتاییشدا ده‌یبینین".
به‌ر له چه‌ند مانگێك، خوان گوایدۆ، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ڤه‌نزوێللا و هاوكات سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته، خۆی وه‌ك سه‌رۆك له شوێنی نیكۆلاس مادۆرۆى سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ناساند، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا، جگه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ڤه‌نزوێللای به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش كرد، به‌شێك له وڵاتانی جیهان پشتگیریی مادۆرۆیان ده‌كرد و ئه‌و كاره‌ی گوایدۆیان به كوده‌تا وه‌سف كرد، له‌وانه‌ش رووسیا، له به‌رامبه‌ریشدا به‌شێكی دیكه‌ی وڵاتان پشتیوانیی خۆیان بۆ گوایدۆ نیشان دا، به‌وه‌ی كه په‌یڕه‌وی سیسته‌مێكی دیكتاتۆری ده‌كات، له‌وانه‌ش ئه‌مه‌ریكا.
H.B