له‌ سیاتڵ چه‌كدارێك دوو كه‌سی كوشت و دووانی دیكه‌یشی بریندار كرد

له‌سه‌ر رێگه‌ی شاری سیاتڵی ویلایه‌تی واشنتن له‌ باكووری خۆرئاوای ئه‌مه‌ریكا رووی دا

K24 – هه‌ولێر:

دوو كه‌س كوژران و دووی دیكه‌ بریندار بوون، له‌ ئاكامی هێرشێكی چه‌كداری كه‌ له‌سه‌ر رێگه‌ی شاری سیاتڵی ویلایه‌تی واشنتن له‌ باكووری خۆرئاوای ئه‌مه‌ریكا روویدا.

جێگری به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی سیاتڵ رایگه‌یاند، چه‌كدارێك له‌ ئافره‌تێكی شوفێر نزیك بووه‌ته‌وه‌ و ته‌قه‌ی لێكردووه‌ و برینداری كردووه‌. دواتر ته‌قه‌ی له‌ پاسێك كردووه‌.

گوتیشی: ئه‌و چه‌كداره‌ ته‌قه‌ی له‌ ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ كردووه‌ و شوفێره‌كه‌ی كوشتووه‌. پاشان به‌ ئۆتۆمبێل رایكردووه‌ و خۆی كێشاوه‌ به‌ ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌دا و شوفێره‌كه‌ی كوشتووه‌. هه‌وڵیداوه‌ رابكات و پۆلیس گه‌یشتووه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ده‌ستگیری كردووه‌.