ئه‌حمه‌د تورك وه‌ڵامی ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه
لە 40 ساڵی رابردوو چەندین دەسەڵاتداریان دوورخستووەتەوە
K24 - ھەولێر
ئه‌حمه‌د تورك، وه‌ڵامی ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردووی خه‌بات كردنیان، چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتداریان دوورخستووه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د تورك، كاندیدی پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په) بۆ شاره‌وانی مێردین له وه‌ڵامی ئه‌ردۆغاندا ده‌ڵێت "ئێمه كاندیدی گه‌لی كوردین و بۆ كه‌س سه‌ر ناچه‌مێنینه‌وه".
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاندبوو "كاندیدی هه‌ده‌په له مێردین، ده‌ستی له‌گه‌ڵ تیرۆر تێكه‌ڵ كردووه".
سبەی 31/3/2019، ھەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە شارەكانی توركیا و باكووری كوردستان بەڕێوەدەچێت. لەو ھەڵبژاردنەدا زیاتر 57 ملیۆن دەنگدەر نوێنەرانی شارەوانییەكان هەڵدەبژێرن کە بۆ ماوەی 5 ساڵ لە ئەرکەکانیاندا دەبن. لە هەڵبژاردنەکەدا 12 پارتی سیاسی بەشدارن.
ھ.م