به ڤیدیۆ.. مێسی دیسان سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی بارسێلۆنای كرد
ئه‌م وه‌رزه هیچ یاریزانێك نه‌یتوانیوه شانله‌شانی مێسی بدات
.jpg)
له گه‌ڕی 29ـه‌می لالیگا، له دێربی كه‌ته‌لۆنیا، بارسێلۆنا به دوو گۆڵی لیۆنێل مێسی شكشتی به یانه‌ی ئیسپانیۆلی هاوشاری هێنا.
بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی ئیسپانیۆلی كرد، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، لیۆنێل مێسی رۆژه مێژووییه‌كه‌ی تۆمار كرد، كاتێك له خوله‌كی 71 به لێدانی راسته‌وخۆ گۆڵی یه‌كه‌می كرد، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوانیش فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات مێسی گۆڵی دووه‌میشی بۆ بارسا زیاد كرد.
بارسێلۆنا به 69 خاڵ له لوتكه‌ی لالیگا مایه‌وه، لیۆنێل مێسیش ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه گه‌یانده 31 گۆڵ، له‌م وه‌رزه له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر 5 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا، هیچ یاریزانێك نه‌یتوانیوه هێنده‌ی مێسی به لێدانی راسته‌وخۆ گۆڵ بكات (5 گۆڵ).