باران ژیانی زیاتر لە 2 ھەزار خێزانی کوردی ئێزیدی خستووەتە مەترسییەوە
بارانبارین ژیانی ئاوارەكان سەخت دەكات
K24 - دھۆك
بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری کوردستان24 لە شنگال، دۆخی ژیانی 2200 خێزانی کوردی ئێزیدی کە لە کەمپی سەردەشتی سەر چیای شنگال دەژین، بەھۆی بارانی بەلێزمە و دروستبوونی لافاو لە مەترسیدایە و ئاو گەیشتووە نێو ماڵەكان.
ئەو خێزانانە کە لە دوای هاتنی داعش بۆ دەڤەری شنگال ئاوارەی سەری چیای شنگال بوون و لە نێو کەمپێکدا بە ناوی سەردەشت، ژیان بەسەر دەبەن.
چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بارانبارین رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە و لە دوێنێوە كەشناسی ھۆشداری ئەوەی داوە كە ئەمڕۆ بارانی بە لێزمە دەست پێدەكات و لە چەند ناوچەیەك ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاو ھەیە.




ھ.م