دەمیرتاش لە زیندانەوە پەیامێك بۆ دەنگدەران دەنێرێت

ھەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا و باكووری كوردستان بەڕێوەدەچێت

K24 - ھەولێر

سەڵاحەدین دەمیرتاش، داوا ھاووڵاتیانی توركیا و باكووری كوردستان دەكات، بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگ بدەن.

سەلاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان )ھەدەپە) لە زیندانەوە پەیامێكی لە رێی تویتەرەكەیەوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بڕۆنە سەر سندووقەكانی دەنگدان، پرۆسەكە بایكۆت مەكەن، تا كۆتایی بەردەوام بن.

دەمیرتاش گوتیشی، بە پەرۆشەوە چاوەرێی ئەنجامێكی باشی سندووقەكانی دەنگدان دەكەن.

ئەمڕۆ دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە شارەكانی توركیا و باكووری كوردستان بەڕێوەدەچێت. 57 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان ھەیە.

ھ.م