یاریزانێكی ئیسپانیۆل به‌هۆی گۆڕینه‌وه‌ی درێسه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مێسی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره
هانده‌رانی ئیسپانیۆل له یاریزانه لاوه‌كه‌ی تیپه‌كه‌یان توڕه ده‌بن
ئه‌دریان پێدرۆسا به‌رگریكاری لاوی یانه‌ی ئیسپانیۆل به‌هۆی گۆڕینه‌وه‌ی درێسه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی تووشی كێشه ده‌بێت و له لایه‌ن هانده‌رانی ئیسپانیۆل هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرێته‌سه‌ر.
پێگه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا نووسیویه‌تی: هانده‌رانی ئیسپانیۆل پێیانوایه ئه‌دریان پێدرۆسا له مێسی پاڕاوه‌ته‌وه تا درێسه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕیوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕق و كینه‌ی هانده‌رانی ئیسپانیۆلی له دژی ئه‌و یاریزانه به‌دوای خۆیدا هێناوه.
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا، شه‌وی رابردوو له دێربی كه‌ته‌لۆنیا سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه‌ی كرد و به دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌ك سه‌ركه‌وتنی له دژی ئیسپانیۆل به‌ده‌ستهێنا.
هانده‌رانی ئیسپانیۆل، له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له دژی ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌دریان پێدرۆسای به‌رگریكاری تیپه‌كه‌یان هاتونه‌ته ده‌نگ و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و یاریزانه شایسته‌ی ده‌ركردنه له ئیسپانیۆل و پێویسته سزا بدرێت.