ھەدەپە: گه‌ل دژی سیاسه‌تی قه‌یووم ده‌نگی دا
"رەخنە لە خۆمان دەگرین كێماسییەكان دەست نیشان دەكەین"
K24 - ھەولێر
هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په رایده‌گه‌یه‌نن، به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ده‌په ره‌خنه له‌خۆی ده‌گرێت و گوێ ده‌داته گه‌ل. راشیدەگەیەنن، گه‌ل دژی سیاسه‌تی قه‌یووم ده‌نگی دا.
په‌روین بوڵدان و سه‌زای ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په) له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگەیاند "هه‌ده‌په ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌رز ده‌نرخێنن و گه‌ل دژی سیاسه‌تی قه‌یووم ده‌نگیان دا".
ئاماژەیان بەوەشدا، به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ده‌په ره‌خنه له‌خۆی ده‌گرێت و گوێ لە گەل دەگرێت.
ھاوسەرۆكانی ھەدەپە دەڵێن "فشاره‌كان له‌سه‌ر پارته‌كه‌مان له به‌رزترین ئاستدا بوون، به‌ڕێوه‌به‌ر، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئێمه ده‌ستگیر و زیندانی كران، هه‌روه‌ها بایكۆتی راگه‌یاندن به شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئێمه هه‌بوو كه له مێژوودا نه‌بینراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پارته‌كه‌مان سه‌ركه‌وت. به‌م شێوه‌یه ئیراده‌ی گه‌ل له دژی سیاسه‌تی قه‌یومه‌كان ده‌ركه‌وتووه، ھەروەھا هاوپه‌یمانه‌تیی ئاكه‌په- مه‌هه‌په شكستی هێنا، ئه‌مه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی هه‌ڵدایه‌وه".
له هه‌ندێك شوێن پارته‌كه‌مان پاشه‌كشه‌ی كرد، له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌رباره‌ی ئه‌و ناوچانەی له‌ده‌ستدراون هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كرێت و كه‌موكوڕی و هه‌ڵه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێن، رەخنە لەخۆ گرتن یه‌كێك له بنهماسهرهكییهكانی ئێمه‌یه، هه‌تا دوایین سات ئه‌و متمانه‌یه ده‌پارێزین كه گه‌له‌كه‌مان به ئێمه‌ی به‌خشیوه و دەرس لە كێماسییه‌كانی خۆمان وه‌رده‌گرین".
رۆژی 31/3/2019، ھەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا و باكووری كوردستان بەڕێوەچوو، لەو ھەڵبژاردنەدا ئاكەپە پارتی دەسەڵاتداری توركیا ئەنقەرە و ئیستانبوڵی لەدەستدا و ھەدەپەش نەیتوانی سەرۆكایەتی شارەوانی چەند شارێكی باكووری كوردستانی بە دەست بھێنێتەوە.
ھ.م