زێدان به‌بێ 7 یاریزانی یانه‌كه‌ی یارییه‌ قورسه‌كه‌ی سبه‌ی ده‌كات

زێدان بۆ ئه‌م یارییه‌ بانگهێشتی جێنشینه‌كه‌ی كریستیانۆی كردووه‌

زینه‌دین زێدان لیستی یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كانی ریال مه‌دریدی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ڤالێنسیا ئاشكرا كرد، بۆ ئه‌م یارییه‌ زێدان به‌هۆكاری پێكان و هونه‌ری 7 یاریزانی دوورخستۆته‌وه‌ كه‌ پێكهاتوون له‌ (تیبۆ كۆرتوا، دانی كارڤاخاڵ، ڤینیسیۆس جۆنیۆ، یۆرێنتی، ئیبراهیم دیاز و ناچۆ هێرناندێز).

ریال مه‌درید له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ توێته‌ر لیستی یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له‌ لالیگا به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا بڵاو كرده‌وه‌، بۆ ئه‌م یارییه‌ش زێدان بانگهێشتی ماریانۆ دیازی هێرشبه‌ری كردووه‌ كه‌ درێسی ژماره‌ 7ـه‌كه‌ی كریستیانۆی یاریزانی پێشووی ریال مه‌دریدی پۆشیوه‌ و پێرێز به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی ببێته‌ جێنشینی ئه‌ستێره‌ پورتوگالییه‌كه‌ ئه‌م یاریزانه‌ی له‌ یانه‌ی لیۆنه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌.

ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی ٥٧ خاڵ پلەی سێیەمی لالیگای گرتووە و لەم وەرزە جگە لە یارییەکەی ڤاڵێنسیا هەشت یاریی دیکەی لە لالیگا ماوە و زیزۆ دەیەوێت ئەم چەند یارییە ماوییەتی بیانکاتە پرۆڤەیەک بۆ دەستپێکی وەرزی داهاتوو.

زیدان لە ماوەی دوو یاریی رابردوودا یاریی بە ١٩ یاریزانی تیپەکەی کردووە و پێشبینی دەکرێت لە یارییەکەی ڤاڵێنسیاش هەمان سیستەمی بەنۆرە پەیرەو بکات بۆ ئەوەی لیستی ئەو یاریزانانە یەکلا بکاتەوە، کە لە کۆتایی ئەم وەرزە بەڕێیان دەکات.

ماریانۆ دیاز هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید
ماریانۆ دیاز هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید
Fly Erbil Advertisment