چاودێرانی ئه‌وروپا: هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا رۆڵ و پێگه‌ی كوردی ده‌رخست
ئاكه‌په داوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی چه‌ند ناوه‌ندێكی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئاكه‌په داوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی چه‌ند ناوه‌ندێكی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌كات. هه‌ده‌په‌ش رایگه‌یاند، ستراتیژه‌كه‌یان بۆ رێگرتن له سه‌ركه‌وتنی ره‌های ئه‌ردۆغان سه‌ركه‌وتوو بووه و به هۆی ده‌نگی كورده‌وه، ئه‌ردۆغان ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌نبوڵی له‌ده‌ستدا. ئه‌و شانده‌ی ئه‌وروپاش كه چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان كردووه، رایانگه‌یاند، هه‌ده‌په هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ تیرۆر نییه و هه‌مووان له رۆڵ و پێگه‌ی كورد تێگه‌یشتوون.
دوای ئه‌وه‌ی ئاكه‌په به فه‌رمی تانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئیستانبۆڵدا، ده‌نگی هه‌ر سێ ناوچه‌كانی بهیكۆز، چه‌كمه‌كۆی و فاتیح ده‌ژمێردرێنه‌وه كه بریتین له هه‌ژده هه‌زار ده‌نگی پووچه‌ڵكراو.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیی توركیا بڕیاریداوه، سه‌رله‌نوێ ده‌نگه‌كانی ئه‌و سێ ناوچه‌یه ده‌ژمێردرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر داوای جه‌هه‌په‌ش ده‌نگه‌كانی ناوچه‌ی سانجاكتهپهی ئه‌و شاره دووباره ده‌ژمێردرێنه‌وه.
پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا (ئاكپارتی) لە باره‌ی ئه‌نجامی 39 ناوچەی ئیستەنبوڵ ناڕەزایەتی ده‌ربڕیوه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، ده‌نگه‌كانی به فیڕۆ دراون و ئه‌وان سه‌ركه‌وتوو بوونه.
بایرەم شەنۆ چەك، سەرۆكی لقی ئیستانبوڵی ئاكپارتی رایگەیاند، پارتەكەیان لە ئیستانبوڵ بە جیاوازی سێ ھەزار و 870 دەنگ، سەركەوتووە و بۆ ئەو مەبەستەش سكاڵا لەسەر ئەنجامەكان تۆمار دەكەن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، كەمال كلیچدارئۆغڵو، سەرۆكی گشتی (جەھەپە) رایگەیاند، لە 11 گەورە شاری توركیا سەركەوتنیان بەدەستھێناوە و لە رێی شارەوانییەكانیان، ئەوە پیشان دەدەن كە چۆن یەكێتی و ئارامی شارەكان دروست دەبێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، بەڵێن دەدەن ناھێڵن ھیچ منداڵێك بە برسیەتی بخەوێت و ھیچ دایكێك خەمی داھاتووی منداڵەكەی بێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا، كه رۆژی 31ی مانگی ئازار/ مارسی 2019 به‌ڕێوه‌چوو، له باكووری كوردستان و توركیا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ده‌كرێت و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، ساڵیحه ئایده‌نیز رایده‌گه‌یاند، ستراتیژییه‌تی هه‌ده‌په له رۆژئاوای توركیا سه‌ركه‌وت و ده‌نگی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری كه‌مكرده‌وه.
گووتیشی: به هۆی سته‌م و زۆردارییه‌وه، هه‌ده‌په له چه‌ند شارێك نه‌یتوانی سه‌ربكه‌وێت.
له به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی ئاكپارتی ده‌ڵێن: كورد له باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا پشتیوانی ئه‌ردۆغانیان كرد و له رۆژئاواش گووتیان ئێمه توندوتیژی ناخوازین و ئارامیمیان ده‌وێت.
له ئاستی ده‌ره‌كیش، ئه‌و شانده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه چاودێری هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیایان ده‌كرد، دواین هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیان بۆ ئه‌نجامه‌كان خسته‌ڕوو و رایانگه‌یاند، ئه‌وان له پرسی دانانی قه‌یووم نیگه‌رانن و جه‌ختیشیان كرده‌وه هه‌ده‌په هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ تیرۆر نییه و هه‌مووان له رۆڵ و پێگه‌ی كورد تێگه‌یشتوون.