كریستیانۆ: ئه‌م كه‌سه ده‌توانێت ریال مه‌درید بگه‌یه‌نێته‌وه لوتكه
كریستیانۆ متمانه‌ی به‌م كه‌سه هه‌یه كه نازناوه‌كان بۆ ریال مه‌درید بباته‌وه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید پێیوایه زینه‌دین زێدان ده‌توانێت ببێته‌وه رزگاركه‌ری یانه‌ی شایانه و سه‌رله‌نوێ یانه‌كه بگه‌یه‌نێته‌وه لوتكه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ و زینه‌دین زێدان له 3 ساڵی رابردوو 3 نازناوی له‌سه‌ریه‌كی چامپیۆنزلیگیان بۆ ریال مه‌درید برده‌وه.
له میانه‌ی گفتووگۆیه‌كی له فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری تایبه‌ت به كه‌ناڵێكی ریال مه‌درید، كریستیانۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه زینه‌دین زێدان كه‌سێكه ده‌توانێت ریال مه‌درید جارێكی دیكه به‌هێزه‌وه بنیات بنێته‌وه.
كریستیانۆ ده‌شڵێت: زێدان زۆرباش له ریال مه‌درید شاره‌زایه، راسته مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید قورسه و پێویستی به رێگایه‌كی ژیرانه و دروست هه‌یه، چونكه له ریال هه‌موو یاریزانه‌كان خواستی ئه‌وه‌یان هه‌یه یاری بكه‌ن و هه‌موویان توانای به‌شداریكردنیان هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، سێرخیۆ رامۆس، كاپتنی ریال مه‌درید له باره‌ی دۆخی ئێستای یانه‌كه، گه‌شبینی خۆی به گه‌ڕانه‌وه‌ی زینه‌دین زێدان ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: زێدان ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید هه‌یه، زیزۆ زۆر لێزانه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان و كۆنترۆڵكردنی ژووری جلگۆڕینی یانه‌كه.
