ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئاكپارتی به ناچاری هه‌ڵوێسته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كورد بگۆڕێت
"ته‌نیا دوو رێگه له‌به‌رده‌م حزبه‌كه‌ی ئه‌ردوغانه"
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له توركیا و باكوورى كوردستان كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وە، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار "ئاكه‌په" چه‌ندین گه‌وره شاری توركیای به ده‌نگی كورد له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها له باكووری كوردستانیش "ئاكه‌په" له شاره گه‌وره‌كان شكستی هێنا.
پسپۆڕان و شاره‌زایانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئاكه‌په هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به كورد بگۆڕێت.
به‌شێك له چاودێران له‌و باوه‌ڕه‌دان، دوای ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م جاره‌ی هه‌ڵبژاردن حكوومه‌ت فشاره‌كانی بۆ سه‌ر كورد زیاتر ده‌كات. له‌م باره‌شه‌وه عیرفان ئاكتان، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس ده‌ڵێت: له‌كاتی هه‌ڵبژارنه‌كان فشارێكی زۆر له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه خرابووه سه‌ر كورد، بۆیه نهوتوانرا هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیانه له باكووری كوردستان به‌ڕێوه ببرێت، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، دواى ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له پێناو په‌رده‌پۆشكردنی شكسته‌كانی له رۆژئاوای توركیا، فشاره‌كانی بۆ سه‌ر كورد زیاتر ده‌كات.
له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێك له پسپۆران و سیاسه‌تمه‌داران پێیان وایه، ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م جاره‌ی هه‌ڵبژاردن ئاكپارتی خستووه‌ته به‌رده‌م دوو بژارده. مه‌ته كائن كاینار، پسپۆر و شاره‌زا له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ستراتیژیه‌تی پارتی دیموركاتی گه‌لان "هه‌ده‌په" شاره گه‌وره‌كانی له ده‌سه‌ڵات سهندهووهتهوه، ئه‌مڕۆ دوو بژارده له‌به‌رده‌م ئاكپارتییه، یان كابینه‌ی حكوومه‌ت ده‌گۆڕێت و زمانه زبر و تونده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به كورد نه‌رم ده‌كات، یانیش زمانه‌كه‌ی توندتر ده‌كات و رێگه نادات ئه‌و شاره‌وانیانه كاروباره‌كانیان به رێك و پێكی رایی بكه‌ن، كه له‌ده‌ستی داون، كه ئه‌مه‌ش له داهاتوودا روون ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌ڕای من گۆڕانكاری به سه‌ر زمانه هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا دێت.
به گوێره‌ی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركیا، دوای كۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كان له رۆژنامه‌ی فه‌رمی بڵاو ده‌كرێنه‌وه. شاره‌زایانی ئه‌و وڵاته‌ش له‌و باوه‌ڕه‌دان، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئابووری له‌و وڵاته، پێویسته حكوومه‌ت هه‌ڵوێسته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به ئۆپۆزسیۆن به گشتی و كورد به تایبه‌تی بگۆڕێت.
H.B