به ڤیدیۆ.. له ناو به‌رنامه‌ی راسته‌وخۆ دزيان لێده‌كرێت
قسه به میوانی به‌رنامه‌كه ده‌بڕن

K24 - هه‌ولێر:
له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، له یه‌كێك له رادیۆكانی شاری ساوپاولۆی به‌ڕازیل، كۆمه‌ڵێك چه‌ته هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر پێشكه‌شكار و میوانانی رادیۆكه و دزیان لێده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، دزه‌كان سێ كه‌س بوونه و هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ستۆدیۆی رادیۆی SOTى به‌رازیلی، كه له ناوچه‌یه‌كی دیاری ساوپاولۆیه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه به‌رنامه‌كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هاوكات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت، به‌ڵام دزه‌كان سڵ له‌وه ناكه‌نه‌وه و قسه به میوانه‌كه ده‌بڕن و مۆبایله‌كانی سه‌ر مێزه‌كه و كاتژمێرهكانییان ده‌به‌ن.
ئ. م